ئەو نامەیەی خوازیاری نووسینی نەبووم



سڵاو ئازیزی دڵم... ماوەیەکی درێژە گرێیەک لەنێو دڵمدایە و بە نەکراوەیی ماوەتەوە، ئێستا ئەیخەمە دەستت، یان بیکەوە، یان بیکە گرێکوێرە.

ژیان شتێکی مەحاڵە، گەر بەدەست خۆمان بێ هەڵینابژێرین، بەڵام کە هاتووین، ئەبێ بەردەوامبین لە ژیان تا ئەو کاتەی دەگەینە دوا وێستگە و بە جیهان دەڵێین دابەزین هەیە.

ژیانی من، وەکو هەموو مرۆڤێک دوو ئاراستەیە، خەیاڵ و واقیع، تاڵترین واقعی ژیانم ساڵانی 2010 و 2011 بوون، بەڵام کۆتا رۆژەکانی ساڵی 2011 زۆر بە تووندی دەستەکانی گرتم و ژیانی گۆڕیم، کەسێکی پێناساندم کە وایکرد ژیان و جیهان بە جۆرێکی تر ببینم، تۆی پێناساندم.

کاتێک یەکدیمان ناسی ژیانی هەردووکمان پارچەیەک بوو لە ئازار، بەڵام خێرا دروستبوونی عەشقە راستەقینەکەی نێوانمان خێرا ژیانمانی بۆ بەختەوەریی گۆڕی، بەجۆرێک کە رابردووە تاڵەکەمان لەیادکرد.

دڵە.. تۆ فریشتەی، تۆ ئەو کەسەی کە هەمیشە ئازارشکێنی منیت، منیش ئەو کەسەم کە تا مردن عاشقی تۆم. ئیدی نامەوێ بگەڕێمەوە بۆ دووبارە وتنەوەی هەستم، چونکە لە هەموو کەس نزیکتر لە ناخی من، تۆیت و باش ئەمخوێنیتەوە.

دوای شەش ساڵ خۆشەویستی، یەکەمجارە لە سینەمدا هەست بە بۆشایی دەکەم، چونکە هەست دەکەم ئیدی تۆ ئەو عاشقەی جاران نیت.

کاتێک سەفەرێکم دەکرد، هەتا دەگەڕامەوە ئەو وشەی تۆ لەناو مێشک و دڵمدا بوو کە ئەتوت : توخوا ئاگات لەخۆت بێ. دەگەیشتمە نیوەی رێگا نامەیەکتم بۆ دەهات و پرسیارت دەکرد و دەتگوت چاوەڕێت دەکەم کە گەیشتی ئاگادارم بکەوە.

کاتێک ئازارێکم هەبا لێتم دەشاردەوە، چونکە دڵنیابووم تۆ لەمن زیاتر ئازار دەچێژی، کاتێک لە شوێنێکی مەترسیدار نزیک دەبوومەوە خێرا جێمدەهێشت، چونکە دەمزانی شتێکم بەسەربێت بەرگە ناگری. کاتێک فرمێسکی منت دەبینی وەکو پشکۆ بۆم دەسووتای.

ئێستا کە ئەم نامەیەت بۆ دەنووسم چەند چرکەیەکە تۆم بینیوە، دڵم پڕبووە و فرمێسک بینایی لێڵ کردووم، رەنگە وا هەست بکەیت کە تەنها ئێستا وام، نا نەخێر.. بەردەوام.. شەو رۆژ کار و پیشەم بیرکردنەوە و گریانە لە دڵەوە.

ئەمەوێ چەند پرسیارێک بکەم بۆ ئەوەی نەڵێی بۆ

چەند دەبێت پێت نەوتووم خۆشمەوێی؟ چەند دەبێت پێت نەوتووم بیرتەکەم؟ چەند دەبێ پێت نەوتووم ئاگات لەخۆت بێ؟ چەند دەبێ وەکو جاران بیرم ناکەیت؟ چەند دەبێت لە نیوەی شەواندا بۆم ناگریت؟ 

دڵە من عاشقم عاشق، چۆن لە هەستت تێناگەم؟ چۆن هەست بە ساردبوونەوەت ناکەم؟ من ئێستا هەستەکەم لە ساڵی 2010 دا ئەژیم. رەنگە وا هەست بیربکەیتەوە کە من ئێستا ژنم هەیە و ئیتر تەنیا نیم، خۆ تۆ هاوسەرت هەبوو بۆچی تەنیا بووی؟ ئەگەر دەردی تەنیایی من بە کەسێکی غەیرە تۆ چارەکرابا بۆچی بەردەوام دەبووم لە سووتان بۆ دووریت؟

تکات لێ ئەکەم، دوای خوێندنەوەی نامەکەم، ئەگەر ئەتوانی ببیتەوە دڵەکەی جاران، رزگارمکە. ئەگەریش ناتوانی و ناتەوێ بەبێ دوودڵی پێم بڵێ.

هیچ شتێک مەبەستەوە بەو هەڵەیەی کە کردوومە، ئەگەر خۆت هەڵە نەکەیت ئەزانی کە من هەرگیز نەمتوانیوە و نەمویستووە درۆ لەگەڵ خۆمدا بکەم، دەی تۆش خۆمی.

خۆشـمەوێی ...


مشخصات

  • منبع: http://dalya-hanasa.blogfa.com/post/31
  • کلمات کلیدی: چەند ,هەست ,ئێستا ,کاتێک ,چونکە ,دەبێت ,چەند دەبێت ,چەند دەبێ ,ئاگات لەخۆت
  • در صورتی که این صفحه دارای محتوای مجرمانه است یا درخواست حذف آن را دارید لطفا گزارش دهید.

تبلیغات

محل تبلیغات شما
محل تبلیغات شما
عکس آقای خامنه ای

آخرین جستجو ها