رۆژبوونت پیرۆز


 

بیرم نییە کەی هاتوومە دونیا، بەڵام منداڵی خۆمم بیرە، کاتێک لەژێر سێبەری دارەکاندا بە تەنیا پیاسەم دەکرد، بیرم لە داهاتووی خۆم دەکردەوە، دەمگوت: تۆ بڵێی بتوانم لەگەڵ کەسێکدا بژیم کە خۆم دەمەوێ؟ ئاخر ئەگەر لەگەڵ ئەو کەسەدا بم، ئیدی بەتەنیا ناگەڕێم، کەسێکم لەگەڵ دەبێت کە سەری دەنێت بە سینگمەوە و لە ئامێزم دەگرێت و بەیەکەوە پیاسەکەمان تەواو دەکەین. بەڵام کاتێک لەو خەیاڵەم ڕادەچڵەکام زەردەخەنەیەکم بە توڕەییەوە دەکرد و سەرم رادەوەشاند و لەخۆم دەپرسی: تۆ هێشتا تەمەنێکی درێژت لەپێشە بۆ گەیشتن بەو کاتە.

بەڵام کە ئێستا تەمەنم 30 ساڵە، دەزانم بۆ لە منداڵیدا ئەو خەیاڵانەم دەکرد، ئێستاش بە تەنیا پیسادەکەم، بەڵام دارەکانیش نەماون ببنە ساباتێک بۆم. رەنگە هەر لە منداڵیمەوە خودا ئەو تەنیاییەی ئێستای پێ پیشاندابم. بەڵام ئەوە بەشی خودایە و رەنگە شایستەش بم.

راستە من ئێستا تەنیام، بەڵام تۆش تەنیای، من ئەو تەنیاییەم ناوێت، تۆش ناتەوێت، من تۆم دەوێت، تۆش منت دەوێت، من ناتوانم پێت بگەم، تۆش ناتوانی بەمن بگەیت، بەڵام من تۆم خۆشدەوێت و تۆش منت خۆشدەوێ.

ئەوەی کە بەردەوامی بە ژیانی من داوە و تەنانەت وایکردووە سەرکەوتووتر لە چواردەورم دەرکەوم، بوونی تۆیە لەژیانم، لەوەتەی تۆ لە ژیانم هەیت، بە خەیاڵمدا نەهاتووە کەسێک بکەوێتە پێشتەوە، تەنانەت کەسێک نییە لە تەنیشتت، تۆ لە تەنیایی خۆت و خۆم تەنیاتری لەنێو دڵم.

ئازیزم...

 بەخێربێیت بۆ دونیا، سەرەڕای هەموو ئازارەکان.. کڕنۆش بۆ خودا دەبەم و پێی دەڵێم: زۆر سوپاس... باشە ئەگەر لەم ژیانە پڕ دەردە سەرییەدا ئەگەر تۆشم پێ ڕەوا نەبینێت، دەتوانم چی بکەم؟

بوونی تۆ بۆ من، ژیانە، هەناسەیە، پێشکەوتن و سەرکەوتنە. چونکە تۆ دونیایەکی لە بەرائەت و خۆشەویستی.

سوپاس بۆ خودا، بۆ دایک و باوکت ، کە تۆیان بۆ هێنامە دونیا، من قەرزاری ئەوانم، قەرزاری ئەوینی تۆشم، قەرزاری ئەو ئازارانەتم بۆ منیان ئەچێژی، قەرزاری ئەو فرمێسکانەتم کە نەدەبوو بڕژێنە سەر زەوی.

لەدایکبوونت پیرۆز... بۆ هەمیشە خۆشمەوێی.. تا ئەبەد تاقانەی دڵی منیت.. تاکە هیوا و ئاواتی منیت.

بیرت ئەکەم

 

29.10.2016

شەو

هەولێر


مشخصات

  • منبع: http://dalya-hanasa.blogfa.com/post/30
  • کلمات کلیدی: بەڵام ,قەرزاری ,ئەگەر ,لەگەڵ ,دونیا،
  • در صورتی که این صفحه دارای محتوای مجرمانه است یا درخواست حذف آن را دارید لطفا گزارش دهید.

تبلیغات

محل تبلیغات شما
محل تبلیغات شما
عکس آقای خامنه ای

آخرین جستجو ها